[vc_row el_class=”mar-50″][vc_column][vc_single_image image=”579″ img_size=”full”][/vc_column][/vc_row][vc_row css=”.vc_custom_1614196978263{margin-bottom: 50px !important;}”][vc_column el_class=”max-w-50″][vc_single_image image=”145″ img_size=”86×86″ alignment=”center”][vc_column_text]
هێما و پەیمانێک بۆ نوێبوونەوەى شارستانى
دیزاینى پڕۆژەى ئەربیل هیڵز ئیلهامى لە شێوازى تەلارسازى و شوێنەوارە دێرینەکانى کوردستان و مێزۆپۆتامیا وەرگرتووە. ناسنامەى ئەم پڕۆژەیە پردێکە لە نێوان کەلەپوورى دوێنێ و نوێگەریی ئایندە.
ئەربیل هیڵز هەولێر جوانتر و زیندووتر دەکات و ژیانی تێدا ڕازاوەتر دەکات. بنیادنانى ئەم پرۆژەیە وەکو هاتنى وەرزێکى نوێیە و سیما و ڕەنگ و ئاکار و بۆنى هەولێر خۆشتر دەکات، هه‌روه‌ك سەمفۆنیای گه‌ڵاكان له به‌هاردا. گوڵ و گوڵزار و دار‌و بارى پڕۆژەکە سروە و شنەباکان فێنکتر دەکەن و هەستێکى دڵخۆشى بۆ دانیشتوانى دروست دەکەن.
ئەربیل هیڵز ئاستێکى بەرزى خۆشگوزەرانى و ژیانێکى ئاسوودە و زێدەڕازەوە بە دانیشتوانى دەبەخشێت. ژینگەیەکى پاک و هەوایەکى بێگەرد و ڕووبەرى فراوانی سەوزایی جۆرى ژیان دەباتە بەرزترین ئاستەکانى خۆشگوزەرانی. ئەم پڕۆژەیە وزەیەکى نوێ دەبەخشێتە کەشى ئارامیی و پرۆسەى پەرەپێدان لە هەرێمى کوردستان.
[/vc_column_text][/vc_column][/vc_row][vc_row full_width=”stretch_row_content_no_spaces” el_class=”full_img”][vc_column][vc_single_image image=”561″ img_size=”full”][/vc_column][/vc_row][vc_row el_class=”mar-100″][vc_column el_class=”max-w-50″][vc_column_text]
یاریگەی گۆڵف تایبەتمەندییەکى تر بە هه‌ولێر دەبەخشێت
ئه‌ربیل هیڵز له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی یاریگەیه‌كی گۆلفی جیهانی ئاست به‌رز بونیات نراوه. سه‌نته‌رێكی لەشساغی و كات به‌سه‌ر بردنى نایابیشى تێدا دروست دەکرێت کە جیاوازە لە هه‌ر شتێكى هاوچەشن کە پێشتر بینیومانه. مەودا و ئامانجی ئه‌و پڕۆژه‌یه خستنه سه‌رێكی نایابه بۆ سه‌ر دیمه‌نه شارستانییەکەى هه‌ولێر.
تیمێک لە باشترین ئەندازیارانى بیناسازى بە هەماهەنگیی لەگەڵ ژمارەیەک لە نەخشەسازانى کارامەى گۆڕەپانەکانى گۆڵف پێکەوە دیمه‌نی هه‌ولێر تاهه‌تایه به چینێكی سه‌وزی دارى گه‌ڵادار و باخچەى ڕازاوە و کەناڵ و ڕووبەرى جوانى ئاو نوێترین كۆمه‌ڵگەى نێشتەجێبوون له هه‌ولێر بونیاد دەنێن. ئه‌وه ته‌نها چێژبه‌خش نابێت، به‌ڵكو له ڕێگەی گۆلف و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی ده‌یخولقێنێت ئاسووده‌ییێكی دەروونی و جەستەیی و كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر به دانیشتوانی ده‌به‌خشێت.
[/vc_column_text][/vc_column][/vc_row][vc_row css=”.vc_custom_1614198207485{margin-bottom: 100px !important;}”][vc_column width=”1/2″][vc_single_image image=”157″ img_size=”full”][/vc_column][vc_column width=”1/2″][vc_single_image image=”158″ img_size=”full”][/vc_column][/vc_row]